سەرۆکوەزیران بارزانی داواکارییەکانی خەڵکی خورماڵ جێبەجێ دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز



لە سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی خورماڵ و هەوارمانی کرد و خەڵکی ناوچەکە چەند داواکارییەکیان ڕادەست کرد.


لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەرامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی داواکاری هاووڵاتیانی خورماڵ لە کاری پێشینەی حکومەت دەبێت.


وێنە گەورەكە: لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، سەرۆكوەزیران بارزانی سەردانی قەزای خورماڵی کرد. خەڵكی دەڤەری هەورامان و خورماڵ “کوڵەباڵی هەورامان”ـیان بە دیاریی پێشکەشی سەرۆکوەزیران کرد لە بری هەوڵەکانی بۆ بە قەزاکردنی خورماڵ  بڕیارەكانی دیكە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەم هەوڵەی سەرۆكوەزیران بارزانی لە دوای ئەوە هات كە خەڵكی قەزاكە كەمپینێكیان دروستكرد بۆ بە قەزابوونی ناحییەكەیان.


باكگراوند: خورماڵ، دەکەوێتە باکووری پارێزگای هەڵەبجە و 10 کیلۆمەتر لە ناوەندی ئەو پارێزگایەوە دوورە و دەیان گوند لەخۆ دەگرێت، هەروەها 70 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانییەوە دوورە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ