
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
تۆمارێکی دەنگی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوبووەتەوە و لە دانیشتنێکدا دەڵێت، هەموو خەڵک لە ئیدارەی ترەمپ دەترسێت و باڵی کێشاوە بەسەر هەموو جیهاندا. دەشڵێت، "پێویست ناکات لە ترەمپ بترسین، چونکە خۆی مەشغوڵی کێشە ناوخۆییەکانی ئەمریکا دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: کەسێک بۆی نووسیوە، کێشەی ناوخۆیی چی، هێشتا دەستبەکار نەبووە، شەڕی غەززەی ڕاگرت کە ساڵێکە بایدن و هەموو ئەورووپا نەیانتوانیوە ڕایبگرن.
لە گۆشەیەکی دیکە: لە دانیشتنەکەدا کەسێک لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی پرسیار لە سوودانی دەکات و پێی دەڵێت، چی دەکەیت ئەگەر ئیدارەی ترەمپ داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لێکردیت، سودانیش دەڵێ، بێگومان ئەوە بڕیارێکی عێراقییە و ڕێگە نادەین نە ئەمریکا و نە هیچ وڵاتێکی دیکە دەستوەردانی تێدا بکات، بۆیان نییە شتی وا بڵێن. کەسەکە بەردەوام دەبێت و دەڵێت، ئەگەر تەنانەت ئەمریکا سووربوو لەسەر ئەوەی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێتەوە، سودانیش دەڵێ، بەتەئکید، بەڵام من باوەڕ ناکەم ئەمریکا شتی وامان لێ داوا بکات، چوونکە عێراق دەوڵەت و خاوەن دامەزراوە و بڕیارەکانی خۆیەتی و عێراق وڵاتێکی لاوەکی نییە تا وەڵامی ڕێنمایی و داواکاری وڵاتان لە کارووباری ناوخۆییدا بداتەوە، جەختیش دەکاتەوە لەسەر ئەوەی بەرژەوەندییەکانیان پێش دەخەن و عێراق خۆی دامەزراوە سەربازییەکان و پێویستی پێیان دیاریی دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەکانی ڕابردوودا نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی ئایەتوڵلا سیستانی کرد، داوای ئەوەی کرد کە چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت بێت، ئەوە خوێندنەوەی ئەوەی بۆ کرا کە سیستانی داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەکات.
زانیاریی زیاتر: بەپێی هەندێک زانیاریی، ترەمپ بە سوودانی گوتووە، دەبێ گرووپە چەکدارەکان هەڵوەشێنیتەوە، ئەگینا تەخت دەکرێن، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش سوودانی چوو بۆ تاران و پەیامەکەی گەیاند.
ئەمەش بزانە: ئێران بە گرووپە چەکدارەکانی گوتووە، ئەو ماوەیە چالاکییەکانتان ڕابگرن و لەژێر ڕێنماییەکانی سوودانیدا بن، چونکە کەس نازانێت بە گرتنەوە دەستی ترەمپ چی ڕووئەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ترەمپەوە وەبەرهێنەرە چینییەکان ڕوودەکەنە ئەوروپا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق سێ هەزار کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لویس ساکۆ بۆ سیاسییەکانی عێراق: بەسە گەندەڵیی
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیس خەزعەلی: سەرۆکی سووریا بێتە عێراق دەستگیردەکرێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاراستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت