کێ دەتوانێت لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپ بەشدار بێت؟

شەیری بکە لە:

مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپ - گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

تەنیا چوار ڕۆژ ماوە بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ، لێرە و لەوێ باسی داوەتی فەرمی دەکرێت بۆ ئەو بۆنەیە و کەسانێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن بەشێوەیەکی فەرمی بانگهێشت کراون، بەڵام وانییە، بەشداریکردن بە فۆرمە و  هەر کێ حەز بکات دەتوانێت فۆرم پڕبکاتەوە.

وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 20-1-2025 لە شەقامی پەنسلڤانیا لە واشنتن لەسەر سەکۆیەک دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا سوێند بخوات و وەک 60ـەمین سەرۆکی ئەو وڵاتە دەستبەکار بێت.

چیرۆکی سەرەکی: دوو جۆر بەشداریکردن لە مەراسمیی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ هەیە، کۆمیتەی بەڕێوەبردنی ئاهەنگی دەستبەکاربوونی 60ـەمین سەرۆکی ئەمریکا لینکێکیان بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوانەی خوازیاری بەشداریکردنن لە ئاهەنگەکەدا لە ڕۆژی 20ی ئەم مانگە و هەموو شتێکیان خستووەتەڕوو.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە لینکەکە پێویستە تەنیا 10 خانە پڕبکەیتەوە، ئەمانیش بریتین لە  ناوی سیانی، ناونیشان، ناوی شار، ژمارە تەلەفۆن و چەند زانیارییەکی دیکە، بۆیان دەنێریت و دواتر بانگهێشتنامەت بەدەست دەگات. بانگهێشتنامەکە بەشداری تۆ لە بۆنەکە نیشان دەدات، وەکو هەموو هاووڵاتییەکی تر لە ئەمریکا دەتوانێت لە مەراسیمەکە بەشدار بێت.

زانیاریی زیاتر: پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە بەو مانایە نایەت تۆ داوەتی فەرمی حکومەتی ئەمریکا بیت، بەڵکو بەشدارییەکە تەواو خواستی کەسییە و هەموو تێچووی گەشت و مانەوەت لە ئەمریکا لە ئەستۆی خۆت دەبێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەوەی زانراوە ئەو بازنە بچووکەی لە دەوری ترەمپ لەسەر سەکۆی سوێندخواردن دادەنیشن، تەنیا ئەوانە بانگهێشتی فەرمی خۆیەتی، ئەوانی تر هەموویان بە ئارەزووی خۆیان چوونەتە شوێنەکە و وەکو ئەو خەڵکە دەبێت لە جەنجاڵی بووەستن. 

ئەمەش بزانە: جۆرێکی دیکەی بەشداریش هەیە، هەر کەسێک  مۆڵەتی بازرگانی هەبێت یان توانای  وەرگرتنی ڤیزا و تکتی فڕۆکە و خەرجی هەبێت، دەتوانێت بەشدار بێت لەم مەراسیمە. واتا ئەگەر بازرگان بیت و مۆڵەتی فەرمیت هەبێت، لە هەمان کاتتدا ڤیزای ئەمریکات وەرگرتبێت، تکتێک بکڕە و بڕۆ بەشداربە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ