ژاپۆن شاری خەونەکان دەکاتە ڕاستی

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ژاپۆن شارێک بە تێچووی 10 ملیار دۆلار دروست دەکات کە خەڵک بە درۆن هاتووچۆی تێدا دەکەن و ڕۆبۆتیش بۆ ڕاییکردنی بە تەمەنەکان دابینکراوە.

وێنە گەورەکە: کۆمپانیای تۆیۆتا پێنج ساڵە خەریکی دروستکردنی شارێکە کە پڕە لە داھێنان. شارەکە ناوی وۆڤین سیتییە، دەکەوێتە دامێنی چیای فوجی و تێکەڵەیەکە لە وزەی ھایدرۆجینی و ژیری دەستکرد، ناسناوی شاری ئایندەی پێدراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دروستکردنی شارەکە 10 ملیار دۆلاری تێچووە و ئەمساڵ ئامادە دەبێت بۆ نیشتەجێبوون. خەڵک بە درۆن هاتووچۆ دەکەن، ڕۆبۆتی تایبەت دروستکراون بۆ خزمەتکردنی بەتەمەنەکان و ڕاییکردنی کاری ڕۆژانەیان.

ئەمەش بزانە: ھەر لەو شارە تەکسی فڕیو دابین کراوە کە لە ڕێگەی مۆبایلەکە داوای دەکەیت، هەروەها تاکسی فڕیو  زیرەک و کارەباییە و بەبێ شۆفێر کار دەکات و بۆ شوێنێک دەتبا 
هەموو شتێک. 

زانیاریی زیاتر:  سەرەتا وەک تاقیکردنەوە بڕیار دراوە 100 کەس بەخۆڕایی لەو شارەدا بژین.

بۆچی گرنگە: ئامانجی یابان لە دروستکردنی ئەم شارە، بۆ توێژینەوە و بەدواداچوونە لەسەر پێشکەوتنەکانی پرۆژەکە و ڕاھێنانی زیاتر،دواتر کێ ویستی دەتوانێ تێیدا بژیت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ