لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان بەشێوەی گەڕۆک پرۆسەی دەنگدان بەڕێوە دەچێت

شەیری بکە لە:
لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان بەشێوەی گەڕۆک پرۆسەی دەنگدان بەڕێوە دەچێت

دیمەنی دەنگدان لە حاجی ئۆمەران. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا  نیوز

 

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە شێوەی گەرۆک دەنگدانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بەرێوەدەچێت، لە حاجی ئۆمەرانەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە پارێزگای هەولێر.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێسلامیی ئێران دەستیپێکرد و چوار بەربژێر کێبڕکێ دەکەن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: پرۆسەی دەنگدان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە شێوەی گەرۆکە لە حاجی ئۆمەران دەستپیدەکات، چۆمان، سۆران، هەریر دواتر شەقەڵاوە دەبرێت، دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەکەش سندووقە دەبردرێتە کۆسوڵخانەی ئێران لە هەولێر.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران، بەشێوەی پێشوەختە بەڕێوەدەچێت، ئەمەش لە دوای ئەوەی ڕۆژی 19-05-2024 سەرۆککۆماری ئێران بەهۆی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی گیانی لەدەست دا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ