ڕێژەی سەوزایی لە كەلار 8%ـی تێپەڕاندووە

شەیری بکە لە:
ڕێژەی سەوزایی لە كەلار 8%ـی تێپەڕاندووە

قەزای كەلار

ئاڤا دیجیتاڵ


ڕێژەی سەوزایی لە ئیدارەی گەرمیان و قەزای ناوەندی کەلار، 8%ـی تێپەڕاندووە و لە ستانداردی جیهانی نزیک بووەتەوە.


وێنە گەورەکە: ڕێژەی سەوزایی لە کەلار نزیکبووەتەوە لە ستانداردی جیهانی، ئێستا لە قەزای ناوەندی کەلار 8
ی تێپەڕاندووە، بە باخ و سەوزاییەکانی دەوروبەرری کەلارەوە گەیشتووەتە 18%ـی و شارەوانیش دەڵێت کار لەسەر زیادکردنی ڕێژەکە دەکەن.


لێدوانی فەرمی: ئارام نەجمەدین، بەرپرسی بەشی باخچەکان لە کەلار، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کار لەسەر زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی دەکەین و چەندین پارک و باخچەی دیکە دروستدەکەین.


ئەوەی ئیستا ڕوودەدات: پارکێک لە نزیک گەڕەکی کەلاری کۆن دروست دەکرێت،  پارکێکی گەورەی خێزانیش لە سەرووی کەلار دروست دەکرێت، هەر لەم ماوەیەشدا چوار ناوەندی شەقامەکانی کەلار سەوز دەکرێن.


شێوازی جێبەجێکردن: بۆ ئاوەدانی سەوزاییەکان لە وەرزی هاویندا پشت بە دوو شێواز دەبەسترێت کە بریتییە لە هێنانی ئاو بەتانکەر و  ئاوی ژێرزەوی، ئەمەش ڕێگری لە وشکبوونی باخچەکان دەکات.


باکگراوند: ئێستا نزیکەی 65 باخچە لە کەلار هەیە بە پارکە گەورە و بچوکەکانەوە، هەشت ساڵ لەمەوبەر ڕێژەی سەوزایی لە کەلار کەمتر بوو لە 1.5% بەڵام  ئێستا گەیشتووەتە %8.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: