News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

بەوێنە؛ کارگه‌ی دروستكردنی جامانە لە هەولێر

ئاڤا نیوز



چیرۆکی سەرەکی: ساڵح یوسف لە دایکبووی ساڵی 1978ی شاری هەولێرە، لە ساڵی 1996ەوە لە بازاڕی قەیسەری هەولێر دەستی بە فرۆشتنی جامانە کردووە و لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق جامانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان کردووە، لە ساڵی 2005 یشەوە بووەتە بریکاری هاوردەکردنی جامانە.


زانیاریی زیاتر: دوای زیاتر لە 25 ساڵ کارکردن ساڵح یوسف بڕیار دەدات لەبری هاوردەکردن لە دەرەوە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان کارگەی دروستکردنی جامانە دابنێت و ئیتر ئەو بۆ شارەکانی عێراق جامانە هەناردە بکات.


هەنگاوی داهاتوو:  ساڵح یوسف پلانی هەیە پرۆژەکەی فراوانترە بکات و لە داهاتوودا
عەبای خەلیجی و جلوبەرگی جۆراوجۆر لە قوماشی ئاوریشم دروست بکات.

وێنە: محەممەد شوانی

3 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape