سەرۆک بارزانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس 2024" لە دهۆک دەكات

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی - گرافیکی ئاڤا نیوز

سەرۆک بارزانی - گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

سەرۆک بارزانی بەشداریی پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست "مێپس 2024"  لە دهۆک دەكات. 

 

وێنە گەورەکە: سبەی هەینی 22-11-2024، پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست "مێپس 2024" لە زانكۆی ئەمریكی – كوردستان لە پارێزگای دهۆک دەستپێدەكات و سێ‌ رۆژ بەردەوام دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: د. هونەر عیسا، بەڕێوەبەری گشتیی کۆڕبەندی مێپس بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، هەریەكە لە سەرۆک  بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ لە ناوخۆ ئامادەی دەبن، هەروەها مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، حەیدەر عەبادی، جەواد زەریف، جێگری پێشووی سەرۆککۆماری ئێران،  ئەحمەد داود، سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی پێشووتری تورکیا  بەشداردەبن لە کۆربەندەکە.

 

زانیاریی زیاتر: لە كۆڕبەندەكە نزیكەی 124 ئەكادیمیست لە 40 وڵاتی جیاوازە بەشداری دەكەن كە 73%ـیان بۆ یەکەمجار بەشدار دەبن، لە میانی كۆڕبەندەكەدا، ژمارەیەک پانێل و وۆركشۆپ لەبارەی دۆخی ئێستای جیهان و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەڕێوە دەچن.

 

ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2019ـەوە، ئەم کۆڕبەندە لەلایەن زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک ڕێکدەخرێت و دەیان بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق و کەسایەتی نێوخۆیی ناوچەکە بەشداری تێدا دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ