
ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی وەتەنیە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق هۆشداری دەدات لەوەی پێکهاتەکانی عێراق لە شەڕێکی ڕانەگەیێنراوی ناوخۆییدا دەژین و ڕەخنەی تووندیش لە واشنتن دەگرێت.
وێنە گەورەکە: ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی وەتەنیە لە چەندین بۆنەو دیداری جیاوازدا، لەبارەی دەستوەردانی دەرەکی و ئەو لێکەوتانەی لە ئەنجامی یەکلاکردنەوەی ململانێکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە خاکی عێراق و بوونی چەک لە دەستی هێزە نا یاساییەکان و چەندین پرسی دیکە هۆشداری داوە.
لێدوانی فەرمی: ئەیاد عەلاوی، لە دیمانەیەکی لەگەڵ ڕۆژنامەی "زە ناشیوناڵ"ـی بەریتانی ڕایگەیاندووە: "ئێستا شەڕێکی ڕانەگەیێنراوی ناوخۆیی لە عێراق هەیە، من دژی داگیرکاری و جەنگ بوومە، بەڵام ئەمریکییەکان دەیانویست وڵات دابەشی سەر سوننە و شیعە بکەن".
زانیاریی زیاتر: عەللاوی ئەوەشی گوت، پێشتر ململانێیەکان لەنێوان سوننە و شیعە بوون، بەڵام ئێستا دەبینین شیعە لە بەرامبەر سوننە، شیعە لە دژی خۆیان و سوننە لە دژی خۆیان، تەنانەت سوننەکان ناتوانن سەرۆکێک بۆ پەرلەمان دەستنیشان بکەن.
لەلایەکی دیکە: عەللاوی ئەمریکا بە بەرپرسیار دەزانێت "لە دروستکردنی دابەشبوونێک لە وڵاتدا لەنێوان سوننە و شیعە و کورد و هەڵگیرسانی گرژییە تائیفیەکان".
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی كاری بولگاری - كوردستانی كارا دەكرێتەوە
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەكات
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک کەسێکی دیکە بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەی هەژماری من لە سلێمانی فراوانتر دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو ڕێککارەکانی ناردنی پارە دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین گەندەڵی لە پارێزگای نەجەف ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژکرایەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی تەقینەوەی درۆن لە ئەنبار پێنج چەکداری حەشدی شەعبی بریندار دەبن
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا گەیشتە بەغدا
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەک لەسەر سەرۆکی خودی دادگاکە ڕەتدەکاتەوە