زێلێنسکی: ڕووسیا لە یەک مانگدا دوو هەزار و 400 بۆمبی بەکارهێناوە

شەیری بکە لە:
زێلێنسکی: ڕووسیا لە یەک مانگدا دوو هەزار و 400 بۆمبی بەکارهێناوە

دیمەنێکی پاش بۆردوومانی ڕووسیا لە ئۆکراینا- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، ڕووسیا لە یەک مانگدا دوو هەزار و 400 بۆمبی لە ئۆکراینا بەکارهێناوە و زۆربەیان ئاڕاستەی خارکێڤ کراون.


وێنە گەورەکە: لەسەرەتای مانگی حوزەیرانەوە ڕووسیا بۆردوومانەکانی لە ئۆکراینا و بەتایبەتی لە خارکێڤ چڕتر کردووەتەوە، ئەمەش نیگەرانی نێو دەوڵەتی لێکەوتووەتەوە و ئۆکرایناش ترسی لە دەستدانی ئەو شارەی هەیە.


لێدوانی فەرمی: ڤلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: ڕووسیا تەنیا لە مانگی حوزەیراندا زیاتر لە دوو هەزار و 400 بۆمبی بەکارهێناوە، لەنێویاندا 700 بۆمب لە دژی شاری خارکێڤ بووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆکراینا بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڕووسیا داوای هێز و پارە و پشتیوانی زیاتر لە ئەوروپا و ئەمریکا دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: