پارتی و یەکێتی بۆ یەکەمجار لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
پارتی و یەکێتی بۆ یەکەمجار لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان کۆدەبنەوە

دیمەنێک لە سەردانەکانی شاندی پارتی کە لەلایەن شاندی یەکێتییەوە پێشوای لێکران - لۆگۆی (پارتی و یەکێتی)

ئاڤا نیوز

بڕیارە دوای ڕۆژی شەممەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی بکرێت، پۆستەکان لەنێوان خۆیاندا یەکلایی بکەنەوە.

وێنە گەورەکە: پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەردەوامن، تا ئێستا چەندین کۆبوونەوەیان کردووە و نزیکەی 90%ـی کارەکانیان تەواو کردووە، بەهۆی گەشتی قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەکان دواکەوتبوون و بڕیارە دوای شەممە دەست پێبکەنەوە.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، "خۆمان بۆ شەراکەت لە حکومەتی داهاتوو ئامادەکردووە و لە دوای ڕۆژی شەممە و گەڕانەوەی قوباد تاڵەبانی لە یۆنان كۆبوونەوەكانی یەكێتی و پارتی بۆ دابەشكردنی پۆستەكان دەستپێدەكات و پۆستەكان كراون بە سێ بەشەوە".

- بەگوتەی ئەو سەرچاوە باڵایەی یەکێتی، پۆستەكان پۆلێنكراون، سەرۆكایەتییەكان بەشێكن و وەزارەتە سیادییەكانیش بەشێكی دیکە و هەر یەك لە وەزارەتە خزمەتگوازارییەكان و فەرمانگە و دەستەكانیش پۆلێنكراون و بەجیا ڕێككەوتنیان لەسەر دەكرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: