ئەمریکا و ڕووسیا لە تورکیا کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا و ڕووسیا لە تورکیا کۆدەبنەوە

کۆبوونەوەی شاندی ئەمریکا و ڕووسیا لە سعوودیە. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

ئەمریکا و ڕووسیا لە ئیستەنبووڵ کۆدەبنەوە، دوای ئەوەی باس لەوە کرا کە کۆبوونەوەکە بۆ قسەکردنە لەسەر ئاشتەوایی ئۆکراینا و ڕووسیا، ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک ئۆکراینا لە کۆبوونەوەکەدا باس ناکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ کۆبوونەوەی شاندی ئەمریکا و ڕووسیا، کاتژمێر 10ـی بەیانی لە  کۆنسووڵخانەی گشتی ڕووسیا لە ئیستەنبووڵ دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: تامی بروس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، شاندەکانی ئەمریکا و ڕووسیا ئەمڕۆ لە ئیستەنبووڵ کۆدەبنەوە بۆ کارکردن بۆ زیاتر سەقامگیرکردنی نوێنەرایەتییە دووقۆڵییەکانمان.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بروس ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکەدا هیچ پرسێکی پەیوەندیدار بە سیاسی و ئەمنیی باس ناکرێت، بە دڵنیاییەوە ئۆکرانیا لە بەرنامەی کاردا نابێت.

لە لایەکی دیکەوە: بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی تاسی  ڕووسی، بە پشتبەستن بە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ئەلێکساندەر دارچیێڤ کە بڕیارە وەک باڵیۆزی ڕووسیا لە واشنتن دەستبەکاربێت، سەرکردایەتی شاندی ڕووسیا لە کۆبوونەوەکەدا لە ئەستەنبووڵ دەکات.

شاندەکەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی سۆناتا کوڵتەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ ڕوسیا و ئەوروپای ناوەڕاست دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: