سێ کەس لە ئەڵمانیا بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ڕووسیا دەستگیرکران

شەیری بکە لە:
سێ کەس لە ئەڵمانیا بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ڕووسیا دەستگیرکران

پۆلیسی ئەڵمانیا- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز 


سێ کەس کە ڕووسی و ئۆکراینی و ئەرمەنین، لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بەسەر کەسێکی بە ڕەچەڵەک ئۆکراینیەوە  دەستگیرکران.


چیرۆکی سەرەکی: کەسێکی بە ڕەچەڵەک ئۆكراینی دانیشتووی فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، دوای ئەوەی گومانی بۆ دروست دەبێت سێ کەس چاودێری دەکەن، هەواڵ بە پۆلیس دەدات و هەرسێکییان بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:داواکاری گشتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: سێ کەسی گومانلێکراو بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بەسەر کەسێکی ئۆکراینی و گواستنەوەی زانیارییەکان بۆ دەزگایەکی نهێنی دەستگیرکران.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی ئەڵمانیا، پێدەچێت ئەو کەسانە سیخوڕی دەزگا ئەمنییەکانی ڕووسیا بن.


باکگراوند: لە ساڵی 2022 و سەرەتای شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیاوە، زیاتر لە یەک ملیۆن ئۆکراینی بەرەو ئەڵمانیا کۆچیان کردووە، ئەمەش جاری یەكەم نییە ئەڵمانیا سیخوڕەکانی ڕووسیا ئاشکرا بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ