پاشماوەی مینی شەڕی ئێران و عێراق کۆتایی بە ژیانی هاووڵاتییەک دەهێنێت

شەیری بکە لە:
پاشماوەی مینی شەڕی ئێران و عێراق کۆتایی بە ژیانی هاووڵاتییەک دەهێنێت

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەکان بەسەختی بریندار بوو و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.


ڕاپۆرتی فەرمی: ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە: هاووڵاتیێکی کورد بەناوی هادی غونچەدووست، تەمەن 36 ساڵ و خەڵکی گوندی "زلە"ی سەر بە شاری بانە بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەکانی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق گیانی لەدەستدا.


زانیاریی زیاتر: ئەو هاووڵاتییە باوکی سێ منداڵە، لە کاتی دەستکاریکردنی گولـلەی تۆپی شەڕ تووشی ئەو ڕووداوە بووە.


باکگراوند: بەپێی ئامارەکان لە ساڵی ڕابردوودا بەلایەنی کەمەوە 52 هاووڵاتی لە ئێران بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: