حاجییەکی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد

شەیری بکە لە:
حاجییەکی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد

ئاڤا نیوز

ژنە حاجییەکی کوردی خەڵکی شاری هەولێر لە مەککە لە کاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج کۆچی دوایی کرد.


لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ژنە حاجییەکی کوردی خەڵکی شاری هەولێر کە بە ڤیزای ساڵی چووەتە سعودیە کۆچی دوایی کرد.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو حاجییە ناوی ڕازیەیە و لە دایکبووی ساڵی 1971ـی شاری هەولێرە، لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە نەچووەتە سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.

 

لەلایەکی دیکەوە: شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند، "هیچ حاجییەکی کورد کە بەیاسایی هاتبێتە حەجی ئەمساڵ، کۆچی دوایی نەکردووە".

 

ژمارەکان وادەڵێن: ئەمساڵ چوار هەزار و 685 کەس بەشێوەیەکی یاسایی سەردانی سعودیەیان کردووە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج،  15 هەزار کەسیش بە ڤیزای ساڵی گەشتی ئەو وڵاتەیان کردووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ