ئەمریکا گرووپێکی ئیسرائیلی سزا دەدات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا گرووپێکی ئیسرائیلی سزا دەدات

کاروانێکی یارمەتییە مرۆییەکان کە لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوی ڕاستڕەوی 'تزاڤ 9' هێرشی کراوەتە سەر، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز

ئەمریکای سزای بەسەر گرووپێکی تووندڕەوی ئیسرائیلدا سەپاند، کە ڕێگر بوون لە گەیاندنی کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە. 

وێنە گەورەکە: ئیدارەی بایدن ڕێکخراوی ڕاستڕەوی 'تزاڤ 9'ـی سزا داوە، چونکە ڕیگرییان لەو بارهەڵگرانە کردووە کە لە ئوردنەوە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی غەززە نێردراون. 

زانیاریی زیاتر: لە کاتی هێرشی ئەندامانی ڕێکخراوەکە بۆ سەر کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان، پۆلیسی ئیسرائیل دەستوەردانی نەکردووە و ڕێگری لە هێرشەکان نەکردووە. 
 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێکخراوی تزاڤ 9، ڕێکخراوێکی ناحکومییە و سەر بە بێن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیلە.

ئەمەش بزانە: هەرچەندە ئەمریکا ئاماژەی بە سزاکە نەکردووە، بەڵام وەک هەمیشە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوەکە قەدەغە دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: