ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر و سلێمانی باس لە بەڕێوەچوونی مەراسیمی تایبەت بە جەژنی قوربان دەکەن و ڕایدەگەیێنن، هیچ بۆنەیەکی تایبەت بە جەژن بەڕێوەناچێت.
بۆچی گرنگە: هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان جگە لە لایەنە ئابوورییەکەی، لەڕووە ئەمنییەکەشەوە دەرخەری ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بە شوێنێکی ئارام دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: هەموو ئامادەکارییەک بۆ جەژنی قوربان کراوە، دەسەڵات بە سەرۆکی یەکە کارگێڕیی و خزمەتگوزاری و ئەمنی و گەشتوگوزارییەکان دراوە، بۆ ئەوەی ژینگەیەکی لەبار بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک و گەشتیاران بڕەخسێنن، بەڵام هیچ ئاهەنگێکی تایبەت ناکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: هیچ بۆنە و ئاهەنگێکی تایبەت بە جەژنی قوربان بەڕێوەناچێت، چونکە بۆنەکە ئایینییە و هەر ئاهەنگێک بکرێت، بیدعەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 16-6-2024 وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری کراوە.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە هاتووچۆی کەرکووکەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە شارەکانیان