ئەمریکا و ئۆکراینا ڕێککەوتنێکی ئەمنیی واژۆ دەکەن

شەیری بکە لە:
ئەمریکا و ئۆکراینا ڕێککەوتنێکی ئەمنیی واژۆ دەکەن

گێتی- بایدن و زێلێنسکی

ئاڤا نیوز


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا، ڕێککەوتنێکی ئەمنیی دوولایەنەیان واژۆ کرد.


وێنە گەورەکە: ڕێککەوتنەکە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وڵاتانی گروپی حەوت واژۆ کرا. بۆ ماوەی 10 ساڵ بەردەوام دەبێت. لە ڕێگەیەوە ئەمریکا یارمەتیی بەهێزکردنی توانای بەرگریی ئۆکراینا دەدات. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بایدن هۆشداریی داوەتە ڕووسیا، ئەمریکا واز لە پشتیوانیی ئۆکراینا ناهێنێت و پوتین ناتوانێت درز بخاتە نێوان وڵاتانی پشتیوانی ئۆکراینا.


لە لایەکی دیکەوە: گروپی حەوت ڕێککەوتن لە سەر ئەوەی کە قەرزێک بە بەهای 50 ملیار دۆلار بە ئۆکراینا بدەن و بۆ ئەمەش سوود لە پارە بلۆککراوەکانی ڕووسیا وەربگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ