لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخ دەگیرێت

شەیری بکە لە:
لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی قاچاخ دەگیرێت

دەرمانە دەست بەسەردا گیراوەکان. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

تیمی بنکەی KMCA لە کارگۆی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دەستی بەسەر بڕێکی زۆر لە دەرمانی قاچاخدا گرت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان (KMCA) لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، دەرمانە دەستبەسەرداگیراوەکان هۆڕمۆنیی بوون، قاچاخچییەکان لەناو کارتۆنی بەرهەمی جوانکاریدا شاردبوویانەوە بۆ ئەوەی فێڵ لە تیمەکانی پشکنینی فڕۆکەخانە بکەن تاوەکو ڕێگەیان پێبدرێت دەرمانەکان لە فڕۆکەخانە ببەنە دەرەوە.

 

زانیاریی زیاتر: تیمی KMCA لە کارگۆی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پاکەتی بەرهەمەکانیان پشکنی، دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوت کە بەرهەمەکان دەرمانی هۆڕمۆنین، دەستیان بەسەرداگرتن.

 

گۆشەیەکی دیکە: بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، تەنیا دەرمانی بە ستیکەر بکڕن و خۆیان بەدوور بگرن لە دەرمانی بێ ستیکەر و نایاسایی، چونکە ئەو دەرمانانە بە ڕێگە و ڕێکاریی زۆر مەترسیدار هاوردە دەکرێن کە تەندروستیتان دەخەنە مەترسییەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان