وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران: ناوچەکە بە دۆخێکی نائارام تێدەپەڕێت و لە مەترسیدایە

شەیری بکە لە:
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران: ناوچەکە بە دۆخێکی نائارام تێدەپەڕێت و لە مەترسیدایە

دیمەنێک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی د.فوئاد حوسێن و عەلی باقر کنی

ئاڤا نیوز

 

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران لە بەغدا چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد و دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، ناوچەکە بە دۆخێکی نائارام تێدەپەڕێت و لە مەترسیدایە.

 

چیرۆکی سەرەکی: عەلی باقر کنی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە بەسەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە بەغدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق دەبێت و یەکەم دیداریشی لەگەڵ د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە بوو.

 

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی: دوای کۆبوونەوەکە ڕایانگەیاند، چەند پرسێکی تایبەت بە ناوچەکە و هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کردووە. فوئاد حوسێن گوتی، عێراق و ئێران پەیوەندییەكی بەهێز و مێژوویی جۆراوجۆریان هەیە، سەردانی عەلی باقر کنی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.

 

لێدوانی بەرامبەر: عەلی باقر کنی ڕایگەیاند لەگەڵ عێراقدا دۆستی نزیکن و وەك برا مامەڵە دەكەن،  هاوبەشی گەورەیان پێكەوە هەیە و خاڵی دژ لە نێوان هەردوو وڵات زۆر كەمە. جەختیشی کردەوە دەبێت وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتیوانی یەكتر بكەن.

 

گۆشەیەکی دیکە: شەڕی غەززە یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بووە و فواد حوسێن گوتی عێراق و ئێران لەگەڵ ئاگربەستدان لە غەززە. عەلی باقریش گوتی: "ئێران ڕژدە لەسەر ئەوەی كۆمەڵكوژی غەززە بەبێ مەرج بووەستێت و دەبێت تاوانی ئیسرائیل لە غەززە كۆتایی بێت. هێمای بۆ  ئەوەش کرد دەبێت بەبێ مەرج هاوكاریی پێشكەش بە غەززە بكرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان