کەیسی کوژرانی دوو خێزانەکەی دهۆک لە باکووری کوردستان بە کوێ گەیشتووە؟

شەیری بکە لە:
کەیسی کوژرانی دوو خێزانەکەی دهۆک لە باکووری کوردستان بە کوێ گەیشتووە؟

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ پێنجەم دانیشتنی دادگا لەبارەی کوژرانی پێنج ئەندامی دوو خێزانی شاری دهۆک لە نسێبینی باکووری کوردستان دەکرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 19-01-2023، پێنج ئەندامی دوو خێزانی شاری دهۆک کە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕوویان لە باکووری کوردستان کردبوو، لە شاری نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردینی لەلایەن چەند چەکدارەوە کوژران.

 

لێدوانی فەرمی: حه‌ربى جه‌لاله‌دین، نوێنەری هەردوو خێزانەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند،  بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 01:30 خولەکی دوای نیوەڕۆ، لە شاری نسێبینی باکووری کوردستان دادگەییکردنی ئەو تۆمەتبارانە بەڕێوەبچێت.

 

زانیاریی زیاتر: نوێنەری هەردوو خێزانەکە پێیوایە دادگەکردنەکە بەپێی خواست و ئاراستەی پێویست بەڕێوەناچێت، خاوی تێدا بەدی دەکرێت و ئەمەش گومانی لای ئەوان دروست کردووە.

 

لەلایەکی دیکەوە: کەسوکاری قوربانیان داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن هەماهەنگ و هاوکار بن بۆ ئەوەی کەیسەکە بەلاڕێدا نەبرێت و تۆمەتباران بە سزایی خۆیان بگەیێنرێن، ئەگەر مافی کەسوکارەکەیان وەرنەگیرێتەوە ئەوان هەڵوێست و ڕێگەی دیکە دەگرنەبەر.

 

ئەمەش بزانە: پێنج کەس لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکراون و دوو کەس لەوانە بەتۆمەتی کوشتنەکە و سێ کەسیش بەتۆمەتی هاوکاریکردنیان دادگایی دەکرێن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان