حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی لەبارەی چەند پرسێک ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
وێنەیەک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران - KRG

وێنەیەک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران - KRG

ئاڤا نیوز 

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، سەرژمێری گشتی، کردنەوەی دوو ناوچەی بازرگانی و تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی تاوتوێکرد.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆبووەوە. .

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا چوار پرسی تاوتوێکراون: هەناردەکردنەوەی نەوت، سەرژمێری گشتی، کردنەوەی دوو ناوچەی بازرگانی و تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12.

 

نەوت: حکومەتی هەرێم ئامادەیە بۆ هەر کارئاسانییەک لەم پێناوەدا بە ڕەچاوکردنی بنەما و دەسەڵاتە دەستووریەکان و  بەرژەوەندی گشتیی هاوبەش، حکومەت نابێتە بەربەست لە بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و خوازیاری ئەوەیە لە زووترین کاتدا بگەن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.

 

دانانی دوو گۆڕەپانی گومرگیی لە  پارێزگاکانی موسڵ و دیالە: بڕیاردرا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە پەیوەندی بەردەوامدا بن بۆ گفتوگۆ بە ئاراستەی چارەسەرکردنی بابەتەکە بەشێوەیەک لە بەرژەوەندیی گشتی و بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بێت بۆ برەودان بە جووڵەی بازرگانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بە ڕەچاوکردنی دەستوور و یاسا بەرکارەکان و نەهێشتنی ڕۆتین و بەربەستەکان.

 

سەرژمێری: پێویستە لەسەر بنەمای ڕەچاوکردنی دادپەروەری و یەکسانی بێت، دوور لە هەر مەبەستێکی سیاسیی و نەتەوەیی بێت و نەبێتە پێشێلکاریی لە بنەما دەستوورییەکان و ماددەی 140ـی دەستوور تایبەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە پێویستە تەنیا دەستوور چارەنووسی ئەم ناوچانە یەکلایی بکاتەوە.

تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12: وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران هاوکاری وەزارەتی پەروەردە بن بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ