لەسەر شەڕەتەقەکەی دوێنێی هەولێر چەند کەسێک دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
لەسەر شەڕەتەقەکەی دوێنێی هەولێر چەند کەسێک دەستگیر دەکرێن

دیمەنی ساتی ڕووداوەکە. وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی لەسەر کێشەی پارچەیەک زەوی لە گەڕەکی هەولێری نوێ سێ کەس کوژران، ئاسایش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و تاوەکو ئێستا چەند کەسێک لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیر کراون.

 

لێدوانی فەرمی: موقەدەم ئەردەلان، گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لەسەر ڕووداوەکەی دوێنێ چەند کەسێک دەستگیرکراون، بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە نزیک شوقەکانی لالاڤ لە گەڕەکی هەولێری نوێ، شەڕەتەقە لەنێوان چەند کەسێک دروست بوو، سێ کەس کوژران و پێنجی دیکەش بریندار بوون.

 

هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، شەڕەکە لەسەر پارچەیەک زەوی بووە، چەند ساڵێک لەمەوبەر لەسەر هەمان پارچە زەوی شەڕ لەنێوان دوو وەبەرهێنەر دروست بوو، بەڵام ئەو کاتە سوڵحکراوە، دوێنێ جارێکی دیکە کێشە و شەڕ لەسەر ئەو زەوییە دروست بووەتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان