حکومەتی بنکەفراوان لە هیندستان پێکدەهێنرێت

شەیری بکە لە:
حکومەتی بنکەفراوان لە هیندستان پێکدەهێنرێت

یەکەم کۆبوونەوەی حکومەتەکەی مودی- وێنە:AFP

ئاڤا نیوز 


نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان، دوای ئەوەی لە هەڵبژارنەکان پارتەکەی سەرکەوتنی بەدەستهێنا، حکومەتێکی بنکە فراوان ڕادەگەیێنێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: 71 ئەندامی حکومەتەکەی مودی یەکشەممە ڕاستەوخۆ دوای ئەو سوێندی یاساییان خوارد، لە نێویاندا 11 ئەندامی هاوپەیمانییەتەکە 30 پۆستی وزاری گرنگییان وەرگرتووە بەرامبەر بە پاڵپشتیکردنیان لە مودی.


زانیاریی زیاتر: خولی سێیەمی مودی پەرلەمانتارانی موسوڵمانی نەگرتەوە.


وێنە گەورەكە: لە ماوەی دەیەی سەرۆک وەزیراندا مودی وەک پاڵەوانی زۆرینەی هیندۆسی وڵاتەکە دەرکەوت، ئەمەش موسڵمانان و کەمایەتییەکانی دیکەی ئەو وڵاتە کە لە 200 ملیۆن کەس پێک دێن، نیگەران کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ