بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی گەڕایەوە سەر کارەکەی

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی گەڕایەوە سەر کارەکەی

عەمید ئاسۆ محەممەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە گوڵ لەلایەن کارمەندانییەوە پێشوازی لێدەکرێت

ئاڤا نیوز 

 

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی دوای زیاتر لە مانگێک لە دوورخستنەوەی گەڕایەوە سەر ئەرکەکەی و لەلایەن کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشوازی لێکرا.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 07-05-2024 عەمید ئاسۆ محەممەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە فەرمانی دادوەریی سەربازی بۆ ماوەی مانگێک زیندانیکردن سزادرا بەهۆی بوونی گومان لە بڕوانامەکەی و چەند کەیسێکی دیکە.

 

هۆکارە زانراوەکان: بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لە دادگەی سەربازی لەسەر سێ کەیس فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو بوو،  یەکێکیان لە ساڵی 2022 بڕوانامەیەکی بەناوی ماستەر پێشکەش کردووە و پلە و مووچەکەی زیاد بووە، ئاشکرا بووە ساختەی کردووە و ماستەریشی تەواو نەکردووە.

 

زانیاری بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ دووشەممە 10-06-2024 دوای مانگێک و سێ ڕۆژ عەمید ئاسۆ محەممەد گەڕایەوە سەر ئەرکەکەی و لەلایەن کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بە گوڵ و  چەپڵەڕێزان پێشوازی لێکرا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ