وەبەرهێنەرانی ڕووسیا دێنە هەرێمی کوردستان

شەیری بکە لە:
وەبەرهێنەرانی ڕووسیا دێنە هەرێمی کوردستان

ئاڵای هەرێمی کوردستان و ڕووسیان

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە دوای گەڕانەوەی شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئابووریی سان پترسبۆرگ، ژمارەیەک وەبەرهێنی ڕووسی بێنە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەشداری لە کەرتی وەبەرهێنان بکەن.

 

وێنە گەورەکە: ئامارەکان دەریدەخەن ڕووسیا لە عێراق بە بەهای 19 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی هەیە، هەرێمی کوردستان دەخوازێت، قەبارەی وەبەرهێنانی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان زیاد بکات.

 

لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لە پەراوێزی کۆڕبەندەکە کراون، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی ڕووسیا کۆبوونەوە کراوە، پێمان ڕاگەیاندووە هەمان ئەو یاسا و بڕیارانەی بۆ وەبەرهێنی ناوخۆیی هەن وەبەرهێنەری بیانیش دەیانگرێتەوە و وەک ئاسانکاری تا 10 ساڵ لێخۆشبوونی گومرگیان بۆ دەکرێت و تاوەکو پێنج ساڵیش هەموو ئەو کەلوپەلانەی بۆ پڕۆژەکە دەیهێنن لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو گوتەبێژەی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە دوای کۆڕبەندەکە لە داهاتوویەکی نزیک وەبەرهێنی ڕووسی بێن بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەت لە کەرتی پیشەسازی، گەشتیاری و کشتوکاڵی وەبەرهێنان بکەن.

 

باکگراوند: ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان بە پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان بە سەرمایەی سێ ملیۆن دۆلار بەشداری هەیە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ