کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان- وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 


شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لە بەغدا، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر چارەسەرکردنی پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن.


وێنە گەورەکە: شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لە بەغدان، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دیاریکردنی میکانیزمی چارەسەر بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە.


لێدوانی فەرمی: سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت وغاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:"گرێبەستی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت هاوبەشییە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە گفتوکۆکان لەگەڵ لایەنی عێراقی لەسەر ئەوەی 47 بۆ 50٪ی داهاتەکانی نەوت بۆ کۆمپانیاکان، و 30 بۆ 35٪ داهاتیش بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت ئەنجامدەدەن".


زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق  و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق و خەرجی کۆمپانیا نەوتییەکان و پرسی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و تێچووی کۆمپانیا نەوتییەکان  و میکانیزمی ڕێگەچارەسەر بۆ ئەو پرسە تاووتوێ کران .


ئەوەی پێویسیە بیزانیت: لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردووەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا وەستاوە، بەو هۆیەوە 16 ملیار دۆلار زیانی لە ئابووریی عێراق داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: