کۆمیسیۆن بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دەرگای خۆتۆمارکردنی لیست و کاندیدان دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دەرگای خۆتۆمارکردنی لیست و کاندیدان دەکاتەوە

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، جارێکی دیکە دەرگای تۆمارکردنی هاوپەیمانی بۆ حیزب و کاندیدەکان کردووەتەوە و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە ئەمساڵ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و ژمارەی کورسییەکان 100 کورسی دەبێت؛ سەرۆکوەزیران بارزانی دوێنێ لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا گوتی، "جەخت لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا".

 

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی 8-6-2024 ناوی هاوپەیمانی و کاندیدەکان جارێکی دیکە بۆ تۆمارکردن دەکرێتەوە و تاوەکو کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی 13-6-2024 بەردەوام دەبێت.

 

باکگراوند: بڕیار بوو ڕۆژی 10-6-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی تێبینیەکانی پارتی و پێکهاتەکان لەسەر بڕیارێکی دادگەی فیدڕاڵی، لەو وادەیە هەڵبژاردن بەڕێوە ناچێت.

شەیری بکە لە: