هۆڵ و شوێنی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
هۆڵ و شوێنی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 ڕاگەیێنرا

ژمارەیەک قوتابی لە کاتی تاقیکردنەوە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی لینکێکەوە شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی ڕاگەیاند.

 

وێنە گەورەکە: وەزارەتی پەروەردە ساڵانە ڕێکارەکانی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 لە مانگی حوزەیران کۆتایی پێدەهێنێت، چەند ساڵێکە لەڕێگەی لینکەوە ناوی شوێن و هۆڵەکانی تاقیکردنەوە وەک کارئاسانی بۆ قوتابییان کارا دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی لینکێکەوە ناوی شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەی بۆ پۆلی 12ـی هەر سێ ئاستی زانستی، وێژەیی و پیشەیی ڕاگەیاند، داوا لە قوتابیان دەکرێت ڕۆژێک پێش بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان سەردانی هۆڵەکان بکەن بۆ دۆزینەوەی ناوی خۆیان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ لە 23-6-2024 تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ بۆ قۆناغی 12ـی ئامادەیی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، لە 14-7-2024 دوایین تاقیکردنەوە دەکرێت.

 

لەڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەکەتان بدۆزنەوە.

شەیری بکە لە: