شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی هەناردەکردنی نەوت دەچێتە بەغدا

شەیری بکە لە:
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی هەناردەکردنی نەوت دەچێتە بەغدا

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

ڕێکارەکانی دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کورستان دەست پێ دەکەن و سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شاندێکی حکومەت و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ ئەو پرسە دەچێتە بەغدا.

 

وێنە گەورەکە: 15 مانگە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا وەستاوە، بەو هۆیەوە 16 ملیار دۆلار زیانی لە ئابووریی عێراق داوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت تاوتوێکرا. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانایا نەوتییەکان سەردانی بەغدا دەکەن بۆ گفتوگۆکردن و دانانی میکانیزمی چارەسەر بۆ لابردنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکان لە بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.

 

لێدوانی فەرمی: کاڤین شێخ سەعید، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆدەبێتەوە و ڕێککەوتن لەسەر ئەو بڕەی دەردەهێنرێت و دەنێردرێت دەکرێت".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە خشتەی بودجەی 2024، تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت دیاری کرا، بۆ هەر بەرمیلێک تێچووەکەی لە 6 دۆلارەوە بۆ 20 دۆلار زیاد کرا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ