ئەمریکا سنووری بەرووی پەنابەرانی مەکسیک دادەخات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا سنووری بەرووی پەنابەرانی مەکسیک دادەخات

سنووری نێوان مەکسیک و ئەمریکا. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بە بڕیاری جۆ بایدن، ئەمریکا بۆ ماوەیەکی کاتی سنوورەکانی بەرووی پەنابەرانی مەکسیک دادەخات.

 

وێنە گەورەکە: لەسەروبەندی نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، پرسی پەنابەرانی مەکسیک یەکێکە لەو پرسانە شەڕی بەدەستهێنانی دەنگی پێ دەکرێت. بە بریاری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەرگای سنوورەکەی بە ڕووی پەنابەرە نایاساییەکانی مەکسیک بۆ ماوەیەکی کاتی داخرا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی سپی ڕایگەیاند: جۆ بایدن سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک بەشێوەیەکی کاتی بەڕووی ئەو کۆچبەرە نائاساییانەی کە داوای مافی پەنابەری دەکەن دادەخات.

 

پێدراوە ڕاستەکان: ئامانج لەو بڕیارە مسۆگەرکردنی ئاسایشی سنوورەکانی ئەمریکا و ڕێگریکردنە لە پێدانی مافی پەنابەری بەو کۆچبەرانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی سنووری باشووری ئەمریکا دەبڕن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ