دەست بە ڕێکارەکانی دروستکردنی تونێلی گەلی زاویتە دەکرێت

شەیری بکە لە:
دەست بە ڕێکارەکانی دروستکردنی تونێلی گەلی زاویتە دەکرێت

دیمەنێکی زاویتە

ئاڤا نیوز


وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دەستی بە ڕێکارەکانی دروستکردنی تونێلی گەلی زاویتە کرد، یەکەم هەنگاویشی بانگهێشتکردنی سەرجەم کۆمپانیاکانە بۆ پێشکەشکردنی تەندەر بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ دروستکردنی تونێلی گەلی زاویتە لە سنووری پارێزگای دهۆک، دەست بە ڕێکارەکانی کراوە.


بۆچی گرنگە: ناحیەی زاویتە یەکێکە لە ناوچە گەشتیارییە گرنگەکانی دهۆک و بە دروستکردنی تونێلەکە قەرەباڵغی بە یەکجاری نامێنێت، ڕووداوی هاتووچۆ کەم دەکاتەوە و ڕێگاکەش لە ڕۆژانی گەشتکردنی خەڵکیدا بە نزیکەی 30 خولەک بۆ کەمتر لە پێنج خولەک کورت دەکاتەوە.


لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ڕێدیر سلێمان، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێستا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سەرقاڵی دەستنیشانکردنی کۆمپانیایەکە بۆ ئەوەی دیزاین و کارەکانی پرۆژەکە پێبدرێت، دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت.


زانیاریی زیاتر: تونێلەکە دووسایدە و هەر سایدێک دووڵاین دەبێت، درێژییەکەشی 750 مەترە و گوژمەی جێبەجێ کردنیشی بە نزیکەی 40 ملیار دینار خەمڵێنراوە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: