لایەنگرانی گرووپە چەکدارەکان هێرش دەکەنە سەر خواردنگە ئەمریکییەکانی بەغدا

شەیری بکە لە:
لایەنگرانی گرووپە چەکدارەکان هێرش دەکەنە سەر خواردنگە ئەمریکییەکانی بەغدا

وێنەی ساتی ڕووداوەکە. سەرچاوە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


خۆپێشاندان لە چەند ناوچەیەکی بەغدا لە دژی خواردنگە ئەمریکییەکان بووە دوای هێرشکردن و شکاندنی کەرەستەکانی، خواردنگەی چیلی هاوس داخرا.

 

وێنە گەورەکە: ئەم هێرشانە چەند خولەکێک دوای لێدوانە سەربازییەکەی گرووپەکانی نزیک لە لیواکانی حیزبوڵڵا دەستیپێکرد، کە داوای بە ئامانجگرتنی خواردنگەکان و دەزگا ئەمریکییەکانی لە پایتەخت کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی بە سۆمەریە نیوزی ڕاگەیاندووە، چەند گەنجێک، هێرشیان کردووەتە سەر خواردنگەی چیلی هاوسیان لە بەغدا و دایانخستووە.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هێزە ئەمنییەکان هەوڵ دەدەن دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن و بڵاوەیان پێکراوە.

 

ئەمەش بزانە: گرووپەکانی نزیک لە ملیشیاکانی ئێران لە سۆشیال میدیا داوا دەکەن، هێرش بکرێتە سەر براندە ئەمریکییەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.

شەیری بکە لە: