نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەغدا دەکات

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەغدا دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاتی گوتاردان

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ستایشی ڕۆڵی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەغدا کرد و بەڵێنی بەردەوامیی هەموو هاوکاریی و پشتگیرییەکیشی بۆ هەوڵەکانی دووپات کردەوە.

 

وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 2-6-2024، بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکوەزیران بارزانی، شەشەمین خولی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک بەڕێوەچوو.

 

لێدوانی فەرمی: لە میانی ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکەشکرد و لە بەشێکی گوتارەکەی ئاماژەی بەو لێکتێگەیشتنە کرد کە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕایگەیاند: سوپاسی ڕۆڵی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵی عێراق بەڕێز سوودانی و سەرکردەو لایەنە عێراقییەکان دەکەین کە لەمبارەیەوە هاوکارن، هەروەها دەستخۆشی لە سەرۆکوەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەغدا و هەموو هاوکاریی و پشتگیرییەکیش بۆ هەوڵەکانیان لەلایەن ئێمەوە بەردەوام دەبێت.

 

زانیاریی زیاتر: نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: ئێمە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا دووپات دەکەینەوە، خۆشحاڵم بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هیوای بەردەوامی و چارەسەرکردنی یەکجارەکی هەموو کێشەکان دەخوازم.

 

لەلایەکی دیکەوە: نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانکۆکەکرد وهاوکات ڕایگەیاند: پیرۆزباییەکی گەرم لە بەرنامەی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز کاک مەسرور دەکەم بۆ پێشخستنی سیستمی پەروەردەو فێرکردن و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستاندا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان