19 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مەرزیە فەریقی تێدەپەڕێت

شەیری بکە لە:
19 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مەرزیە فەریقی تێدەپەڕێت

وێنەیەکی کۆنی هونەرمەند (مەرزییە فەریقی) - سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

هونەرمەند و پێشمەرگە بوو، دەنگە خۆش و گۆرانییە جوانەکانی هەزاران هەواداری لەخۆی کۆکردبووەوە، بەهۆی نەشتەرگەرییەکی هەڵە لە نەخۆشخانەیەکی سوید بۆ هەمیشە چاوەکانی لەیەکنا و ماڵاوای لە ژیان کرد.

 

زانیاری بەدەستهاتوو: مەرزییە شەهاب عەبدوڵڵا، ناسراو بە 'مەرزییە فەریقی'، لە ساڵی 1958 لە مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بە دونیا هەڵهێناوە، هەر لە منداڵییەوە خولیای گۆرانی گوتنی هەبووە.

 

زانیاری زیاتر: سەرەتا بە گۆرانییەکانی فەتانەی وەلیدی و گۆرانی فارسی دەستی پێکردووە، سەرەڕای هونەر، پێشمەرگەیەکی نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕ بووە.

 

قوڵتر: مەرزییە خاوەنی دەیان گۆرانییە و یەکێک لە دیارترین گۆرانییەکانی 'سڵاو بۆ پێشمەرگە'یە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی 18-9-2005، لە ژێر نەشتەرگەری دڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سوید، گیانی لە دەستدا، دواتر تەرمەکەی بۆ کوردستان هێنرایەوە و لە گردی سەیوان لە سلێمانی بەخاک سپێردرا.

 

باکگراوند: لەگەڵ هونەرمەند ناسری ڕەزازی هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو کوڕ و کچێکن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ