سەرۆکی یانەی دهۆک: جوانترین دەستپێشخەری ئەمساڵ ئەو كارەی ئاڤا بوو

شەیری بکە لە:
سەرۆکی یانەی دهۆک: جوانترین دەستپێشخەری ئەمساڵ ئەو كارەی ئاڤا بوو

د. عەبدوڵا جەلال، سەرۆکی یانەی وەرزشی دهۆک

ئاڤا نیوز


سەرۆکی یانەی وەرزشی دهۆک پێیوایە کەرنەڤاڵەکەی ئاڤا سپۆرت بۆ کۆکردنەوەی ئەو گەنجانە لە شارە جیاوازەکان، "لێکتێگەیشتن و هەڤاڵ دۆستی دروست دەکات".


وێنە گەورەکە: ئەمشەو بۆ یەکەمجار ئاڤا سپۆرت کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی وەرزشی لە شەقامی ئیسکان بە ئامادەبوونی گەنجانی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان ڕێکخستووە، بۆ سەیرکردنی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بڕووسیا دۆرتمۆند. 


لێدوانی فەرمی: د. عەبدوڵا جەلال، سەرۆکی یانەی وەرزشی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: "خۆزگە لە کوردستان بووامە بۆ ئەوەی منیش لەگەڵ ئەو گەنجانە بەشداری لە کەرنەڤاڵەکەی ئاڤادا بکەم لە ئیسکان، جوانترین دەستپێشخەری كە ئەمساڵ بینیبێتم ئەو كارەی ئاڤا بوو".


خاڵە ئەرێنییەکان: کەرنەڤاڵەکەی ئاڤا خاڵێکی ئەرێنییە بۆ ڕۆشنبیرکردنی گەنجان، کۆکردنەوەیان لە شارە جیاوازەکان لێکتێگەیشتن و یەکتر قبووڵکردن و هەڤاڵ دۆستی دروست دەکات. سەرۆکی یانەی دهۆک وا دەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ