زیندانییانی سیاسیی داوای چارەنووسی مینحەکانیان دەکەن

شەیری بکە لە:

تابلۆی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان

ئاڤا نیوز

دەیان زیندانی سیاسیی داوای چارەنووسی مینحەکانیان دەکەن و ئاڤا میدیاش پرسەکە دەگەیێنێتە لایەنی پەیوەندیدار. هاوکات پرۆژەیەک بۆ هاوتاكردنی مینحەی زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق ئامادە دەکرێت.

وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوودا دەیان زیندانی سیاسیی لە هەرێمی كوردستان پەیوەندییان بە ژمارە تەلەفۆنەكانی ئاڤا میدیاوە كردووە و داوایان دەكرد كە سۆراغی چارەنووسی مینحەكانیان بكەین، لەمبارەیەوە ئاڤا داواکاریی ئەو زیندانییە سیاسییانەی گەیاندە وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان.

لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەگەڵ سەرۆكی زیندانیانی سیاسیی عێراق گفتوگۆمان كردووە و وابڕیارە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە گفتوگۆ بكەین و پڕۆژەیەك ئامادە بكەین بۆ هاوتاكردنی مینحەی زیندانیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرجەم زیندانیانی سیاسیی  عێراق.

- سەبارەت بەهاوتاكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق، بۆ ئەو مەبەستە شاندی وەزارەتی شەهیدان سەردانی بەغدایان كردووە و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق گفتوگۆی سەبارەت بە بابەتەكە كردووە و نووسراوی فەرمیشیان ئاراستەی حكومەتی عێراق كردووە، بۆ ئەوەی مووچەی كەسوكاری شەهیدان هاوتای عێراق بكرێت.

- بڕیارە شاندێكی دەزگای شەهیدانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و بێن بۆ وەزارەتی كاروباری شەهیدان و لێكتێگەیشتنێك واژوو بكەین بۆ ئەوەی هەوڵ بدەین مووچەی كەسوكاری سەربەزی شەهیدان هاوتا بكەین. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ