لە سلێمانی كەسێك بە فێڵ دەچێتە ماڵێكەوە و دزی دەكات

شەیری بکە لە:

وێنەی تۆمەتبار

ئاڤا نیوز

بەتۆمەتی دزیکردن, مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بەناوی هاوکاری چۆتە ماڵی هاووڵاتییەک، بەڵام خاوەن ماڵەکەی بێهۆش کردووە و دزی لە ماڵەکەی کردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لەقەزای سەیدسادق سکاڵای تۆمارکرد کە تۆمەتبارێک بەناوی هاوکاریکردن و یارمەتیدانی چۆتە ماڵەکەی، دواتر لەڕێگەی خواردنەوە کەسەکەی بێهۆش کردووە و مۆبایلەکەی بردووە.

- پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا تۆمەتبار لەشاری سلێمانی بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ