فایلی خەڵک؛ لە هەولێر سەرە مەنهۆڵێک ئاستەنگی هاتووچۆ دروست دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لەهەولێر بەهۆی گیرانی سەرە مەنهۆڵێکەوە ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتییان دروست بووە و ڕزگار کۆچەر، پێشکەشکاری بەرنامەی "بە ڕزگار بڵێ" بەدواداچوون بۆ کێشەکە دەکات.

وێنە گەورەکە: ماوەی هەفتەیەکە لە گەڕەکی گرد محەمەدی هەولێر، لەسەر ڕێگەی هەولێر - مەخموور  سەری مەنهۆڵێک گیراوە، بەهۆیەوە هاتووچۆی خەڵک پەکی کەوتووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاوێکی زۆر لە گەڕەکەکەدا کۆبووەتەوە و بۆنێکی ناخۆشی بڵاوکردووەتەوە، خەڵک بێزاڕ بوون.

لێدوانی فەرمی: شارەوانی پێنجی بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی پشووەوە هیچ ناکرێ، بەڵام بەیانی کارمەندەکانیان دەچنە گەڕەکەکە و گرفتەکەیان بۆ چارەسەر دەکەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ