
لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
گیروگرفتەکانی گۆڕانی باڵی کوردسات و باڵی زەرگەتە تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت، کۆمیسیۆن لەبارەی کۆنفرانسەکانی دوو باڵەکە بریار دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەلایەک ئەنجامەکانی كۆنفرانسی رۆژی شەممەی گۆڕانی گردی زەرگەتەی هەڵوەشاندەوە، لەلایەکی دیکەوە بڕیاری دا كۆنفرانسەکەی ڕۆژی 10ی ئەم مانگەی گۆڕانی کوردساتیش دوابخرێت بۆ کاتێکی نادیار.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی گۆڕانی (كوردسات) لە ڕاگەیێنراوێكدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بەبڕیاری ئەنجوومەنی كۆمسیاران كۆنفرانسی 10ی نیسان دواخرا.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەك لە بزووتنەوەی گۆڕانی گردی زەرگەتە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامەکانی كۆنفرانسی ڕۆژی شەممەی گردی زەرگەتەی هەڵوەشاندووەتەوە، هۆکاری هەڵوەشانەوەی ئەنجامەکانی کۆنفرانسەکەش لەبەر ئەوەیە گوایە نوێنەرانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادە نەبوون.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەوترێت: ڕەنگە کێشەکانی هەردوو باڵەکەی گۆڕان بەمزوانە کۆتاییان نەیەت، هەردوو لاشیان کێبڕکێیانە لەسەر ئەوەی کامیان زووتر کۆنفرانس ئەنجام بدەن و ببنە میراتگری بزوتنەوەی گۆڕانی نەوشیروان مستەفا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تاڵیبان لە لیستی تیرۆر دەردێنێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونی ئاڤا؛ سێ هاووڵاتیی كورد لە مالیزیا دەگەڕێندرێنەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی هەژماری من و پڕۆژەی ڕووناکی دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونی ئاڤا؛ سێ هاووڵاتیی كورد لە مالیزیا دەگەڕێندرێنەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی هەژماری من و پڕۆژەی ڕووناکی دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نەخۆشخانەی سیدەكان تەواوبووە و پێویستی بە كارمەند و كەلوپەلی پزیشكییە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
كەناڵی جەزیرە: كەرتی گەشتیاری دەبێتە گرنگترین سەرچاوەی داهاتی كوردستان