سەرژمێریى ئەزموونی لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات

شەیری بکە لە:
سەرژمێریى ئەزموونی لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات

دیمەنێکی هەولێر- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


پڕۆسەی سه‌رژمێریى ئه‌زموونی بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.


وێنە گەورەکە: دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک بۆ چۆنیەتیی جێبەجێکردنی پڕۆسەی ئامار خولێکی ئەزموونیی بەڕێوە دەبات، ئەمڕۆ پڕۆسەکە لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.


لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 31-5-2024، به‌ سه‌رپه‌رشتیی ده‌سته‌ی ئاماریی هه‌رێمی كوردستان و به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌ هه‌ولێر پڕۆسه‌ سەرژمێریی ئه‌زموونییه‌ له‌ قه‌زای به‌حر‌كه‌ ده‌ستی پێ كرد.


لە لایەکی دیکەوە: هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند: وەک پارێزگای سلێمانی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێریی ئه‌زموونی كردووه‌، سەرژمێرییەکە تایبەتە بە گه‌شه‌ی دانیشتووانی عێراق.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆسەی سه‌رژمێریی ئه‌زموونی ئەمڕۆ 31-5-2024، دەستی پێ کردووە، بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ 13-6-2024دا  كۆتایی پێ دێت.


باكگراوند: کۆتا سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی 1987ـەوە‌ بەڕێوە چوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ