لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میکانیزمی پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی 2024 ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
پارە - پەرلەمانی عێراق / گرافیکی ئاڤا نیوز

پارە - پەرلەمانی عێراق / گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


کورتهێنان لە بودجەدا هەیە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میکانیزمی پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی 2024 ئاشکرا دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بودجەی 2024 دەگاتە 211 ترلیۆن دینار، داهاتی نەوت و نانەوتی دەگاتە 147 ترلیۆن دینار، واتە 64 ترلیۆن دینار کورتهێنان هەیە.

 

ژمارەکان وا دەڵێن: حکومەتی عێراق دەیەوێت لە ڕێگەی قەرزکردنی بڕی 20 ترلیۆن دینار لە بانکی ناوەندی عێراق، لەبانکەکانی دیکەش 5 ترلیۆن دینار، سەنەداتی نیشتمانی 5 ترلیۆن دینار، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کە هەموو ئەمانە دەتوانێت 16 ترلیۆن دینار کورتهێنان پڕبکاتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە 22-05-2024 یەکەم کۆبوونەوەی لەسەر خشتەکانی بودجە کرد.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ