سەرۆکوەزیران بارزانی و سوودانی گفتوگۆ لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکەن

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی و سوودانی گفتوگۆ لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکەن

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

سەرۆكوزیران بارزانی لە بەغدایە و لەگەڵ سوودانی كۆدەبێتەوە، یەكێک لە پرسە گرنگەكانیش، هەناردەکردنەوەی نەوتی كوردستانە.

 

وێنە گەورەکە: هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرد، ئەم ڕێژەیەش كاریگەریی گەورەی هەبوو لەسەر ڕێژەی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان.

 

پێدراوە ڕاستییەكان: لە 25ـی ئاداری 2023 و بە کاریگەریی بڕیاری دەستەی نێوبژیوانیی پاریس، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا.

 

ژمارەكان وادەڵێن: ڕۆژانە هەرێمی كوردستان دەتوانێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بخاتە بازاڕەكانی جیهانەوە کە ساڵانە دەكاتە 12 ملیۆن بەرمیل نەوت. لە كاتی ڕاگرتنی هەناردەی نەوت، عێراق یەک بەرمیل نەوتی بە 79 دۆلار دەفرۆشت و بە ڕاگرتنەکەش ڕۆژانە 31 ملیار و 600 ملیۆن دینار زیانی بەركەوتووە كە بۆ هەر مانگێک دەكاتە 948 ملیار دینار.

 

مەترسییە پێشبینیكراوەكان: بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەست ئاڤا نیوز كەوتوون، لە سەرەتای ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان، عێراق  14.5 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە.

 

پەیامی فەرمی: حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی داوای لە عێراق كردووە، دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی كوردستان بکرێتەوە و دەڵێت، "بەدوای ڕێگەچارەیەكدا دەگەڕێن بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت"، بۆیە داوایان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی بواری نەوت کردووە سەردانی بەغدا بکەن.

 

لەلایەكی دیكەوە: مایێڵز كاكێنز، گوتەبێژی ئەپیكۆر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: داوا دەكەین دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی كوردستان بکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ