بەرەی گەل: نزیکەی 400 ملیۆن دۆلاری داهاتی سلێمانی لە دەرەوە دەستی بەسەردا گیراوە

شەیری بکە لە:
بەرەی گەل: نزیکەی 400 ملیۆن دۆلاری داهاتی سلێمانی لە دەرەوە دەستی بەسەردا گیراوە

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بەرەی گەل ڕایدەگەیێنێت، نیگەرانن لەو هەوڵانەی بەرامبەر شاخ و بەرزاییەکانی سلێمانی دەکرێن و ئامانجەکەی تەنیا کۆکردنەوەی پارەیە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی گەل کە لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکایەتی دەکات ڕایگەیاند: "داواکارین ئەم تاوانانەی بەرامبەر سلێمانی و سرووشتەکەی کە بە ناوی وەبەرهێنان و پرۆژەی نیشتەجێبوونەوە دەکرێن و ئامانجەکەی کۆکردنەوەی پارەیە لەسەر حیسابی خەڵکی سلێمانی، بەخێرایی ڕابگیرێن".

 

زانیاریی زیاتر: بەرەی گەل لە ڕاگەیێنراوەکەیدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ماوەیەکی زۆر نییە نزیکەی 400 ملیۆن دۆلاری داهاتی سلێمانی لە دەرەوەی وڵات دەستی بەسەردا گیراوە، کەچی دەسەڵاتدارانی ئەو شارە، دەرسیان وەرنەگرتووە و بەردەوامن لە شکاندنی شکۆی شارەکە.

شەیری بکە لە: