داواکارییەکی خۆپێشاندەرانی خەلەکان جێبەجێ دەکرێت و ڕێگاکان دادەخرێن

شەیری بکە لە:
داواکارییەکی خۆپێشاندەرانی خەلەکان جێبەجێ دەکرێت و ڕێگاکان دادەخرێن

داخستنی ڕێگەی خەلەکان

 ئاڤا نیوز

 

بڕیارە کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی نێوان چوارقوڕنە بۆ دووکان دەستپێبکاتەوە، بەڵام خۆپێشاندەران دەڵێن، تاوەکو کارکردن لە پڕۆژەکەدا دەستپێنەکات ڕێگاکە ناکەنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: دوای کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری خۆپێشاندەران سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دووکان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: 

 

- کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی نێوان هیزۆپ - دووکان دەستپێدەکاتەوە و لە نزیکترین کاتدا بڕیارە  پارەی پێوستی بۆ تەرخان بکرێت و چاوەڕوانی لەباری کەشوهەوا دەکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن لە پرۆژەکە.

 

- ڕێگای نێوان ناحیەی  بنگرد - سلێمانی کە ئێستا ئەویش لەلایەن هاونیشتمانییانی ناوچەکە داخراوە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی لەسەر دراوە بۆ نۆژەنکردنەوەی دەرخستەیەکی بۆ ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت.

 

-  ناتوانرێت کاتژمێری کارەبایان بۆ زیاد بکەین، چونکە لە توانای وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا نییە.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: محەممەد حوسێن، نوێنەری خۆپێشاندەرانی ناحییەی خەلەکان ڕایگەیاند: ئەوان تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە ڕێگاکە ناکەنەوە و چاودێری کارەکانی کۆمپانیایی جێبەجێکار دەکەن و ئەو بڕە کارەبایەی پێیان دەدەن کەمە، بۆیە ڕێگاکە ناکەنەوە تاوەکو هەردوو داواکارییەکەیان بۆ چارەسەر نەکرێت.

 

 

لەلایەکی دیکەوە: میروان محەممەد، نوێنەری کۆمپانیایی جێبەجێکاری پڕۆژەی دووسایدی هیزۆپ - دووکان ڕایگەیاند: پێیان گوتراوە پاڵپشتی داراییان دەکرێت بۆئەوەی پرۆژەکە دەستپێبکاتەوە ئێمەش  لە نزیکترین دەرفەتدا دەست بە پرۆژەکە دەکەینەوە و تاوەکو تەواوی نەکەین دەست هەڵناگرین.

 

ئەمەش بزانە: بەهۆی چاڵ و چۆڵی و یەکسایدی ڕێگاکان، ماوەی هەفتەیەکە هاونیشتمانیانی ناحیەی خەلەکان، ڕێگای سەرەکیی ڕانیە – سلێمانییان داخستووە دواتر ناڕەزایەتییەکان فراوانتربوون و ڕێگای بنگرد – دووکان ، خدران – دووکان و بێستانە – کۆیەش بەڕووی شۆفێراندا داخران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ