وردبینیکردن بۆ فۆرمی کەمدەرامەت و کرێنشینان لە زاخۆ تەواو بووە

شەیری بکە لە:
وردبینیکردن بۆ فۆرمی کەمدەرامەت و کرێنشینان لە زاخۆ تەواو بووە

ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون

ئاڤا نیوز

وردبینی بۆ فۆرمی هەژار و کەمدەرامەت و کرێنشینان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون بەردەوامە و لە داهاتوودا پرۆژەکە جێبەجێ دەکرێت.

وێنە گەورەکە: لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، زیاتر لە 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەت و کرێنشینان دروست دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:

- لەگەڵ ئیدارەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان خەریکی وردبینیکردنی فۆرمەکانین، تاوەکو کەسانی شایستە و هەژار و کەمدەرامەت ببنە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون، لە داهاتووشدا بەردی بناغەی پرۆژەکە دادەنرێت.

- پرۆسەی وردبینیکردنی فۆرمەکان لە زاخۆ بە کۆتا هاتووە، هاوکات لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی دیکەشدا وردبینیکردن بۆ فۆرمەکان بەردەوامە.

- لە ڕووی کوالێتییەوە گرنگی زۆر بە دروستکردنی پڕۆژەکان دەردێت و مەرجە بدرێنە کۆمپانیا و وەبەرھێنانی باش و سەرکەوتوو، پێویستیشە لایەنی جێبەجێکار بە نرخێکی گونجاو و بە قیستی درێژخایەن یەکەکان دروست بکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ