گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
هەردوو وەزارەتی دارایی کوردستان و عێراق لەسەر ناردنی پارە بۆ مووچە ژمارەی جیاواز بڵاودەکەنەوە، ئاڤاش بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتەکە پەیوەندیی بە بانکی ناوەندیی عێراقەوە کرد کە بەرپرسە لە خەرجکردنی دینار بە دینار لە عێراق و ناردنی پارە بۆ کوردستان، لەوێش داتاکانی وەزارەتی دارایی کوردستان پشتڕاست کرانەوە.
ڕاگەیێنراوە فەرمییەکان: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ساڵی 2024 وەزارەتی دارایی عێراق 10 تریلیۆن و 26 ملیار و 883 ملیۆن و 544 هەزار و 549 دیناری بۆ مووچە ناردووە. وەزارەتی دارایی عێراقیش دەڵێت: 11 تریلیۆن و 561 ملیار و 522 ملیۆن دیناری ناردووە.
بەدواداچوونی تایبەت: بەپێی ئەو ژمارە و داتایانەی لە بانکی ناوەندیی عێراقەوە بە ئاڤا دراون، ساڵی ڕابردوو حکومەتی عێراق تەنیا 10 تریلیۆن و 26 ملیار و 883 ملیۆن و 544 هەزار و 549 دیناری بۆ کوردستان ناردووە، ئەم ژمارەیە دەقاودەق وەکو ژمارەکەی وەزارەتی دارایی کوردستانە و تەنانەت یەک دیناریش کەم و زیادی نییە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی داتاکان وەزارەتی دارایی عێراق بڕی یەک تریلیۆن و 534 ملیار و 689 ملیۆن و 544 هەزار و 549 دیناری بۆ مووچە کەمتر ناردووە، کە دەکاتە پارەی مووچەی مانگ و نیوێک، مووچەی مانگی 12 و مانگەکانی پێشتریش کە کەم نێردراوە حکومەتی کوردستان بە داهاتی ناوخۆ کورتهێنانەکەی پڕکردووەتەوە.
ئەمەش بزانە: بڕیارە هەفتەی داهاتوو دوو شاند، شاندێکی سیاسی و شاندێکی تەکنیکی کوردستان لە بەغدا گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی و وەزارەتی دارایی عێراق بکەن لەبارەی شێوازی ناردنی مووچەی ئەمساڵ و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2025.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک شانەی داعش لە کەمپی هۆل دەستگیر دەکرێن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 14 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان