مردنی ڕەئیسی چەند نهێنییەک لەسەر پەیوەندییە شاراوەکانی ئێران و ئەمریکا دەردەخات
- هەواڵ
- 25 ئایار

ڕەئیسی و عەبدوڵاهیان-وێنە:گێتی
ئاڤا نیوز
دوای گیانلەدەستدانی هەریەکە لە سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران، چەند زانیارییەک سەبارەت بە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆ و نهێنییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ئاشکرا بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێگەی 'میدڵ.ئیست.ئای' بڵاوی کردووەتەوە: گفتوگۆکان لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوە چوون. برێت مەکگۆرک ـ ڕاوێژکاری پێشکەوتووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ عەلی باقری کەنی ـ یاریدەدەری سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، کۆبوونەوەیان کردووە. مەکگۆرک پێشتریش لەگەڵ سەعید ئیرڤانی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، گفتوگۆی هەبووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی زانیارییە ئاشکرابووەکان، ئێران و ئەمریکا لە ڕێککەوتن لە سەر گۆڕینی حکومەتەکەی نەتانیاهۆ لە ئیسرائیل، کۆتاییهێنان بە شەڕی ئیسرائیل دژی غەززە و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی شەڕەکە بۆ ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست، نزیک کەوتبوونەوە.
بۆچی گرنگە: مردنی ڕەئیسی و عەبدوڵاهیان، گفتوگۆ نهێنییەکانیان وەستاندووە و بەم پێیەش لەوانەیە نائارامییەکانی ناوچەکەش تا دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نوێ و گەیشتن بە ئەنجام بەردەوام بن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان