سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتەوە هەولێر

شەیری بکە لە:
سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتەوە هەولێر

کۆبوونەوەی سەرۆکی ئیمارات و سەرۆکی هەرێمی کورستان- وێنە:سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له ئه‌بو زه‌بی له‌لایه‌ن  شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆکی ئیماراته‌وه‌، پێشوازی لێکرا‌ و کۆبوونەوەیان ئەنجامدا، کەمێک پێش ئێستا سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە هەولێر.


وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان و ئیمارات پەیوەندی ئابووری و بازرگانیی و هاوکارییەکانی بواری وزە بەهێزتر دەکەن، ئیمارات وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دا دەکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە‌ کۆبوونه‌وه‌کەدا په‌یوه‌ندییه‌کانی ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر وبه‌غدا تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ گفتوگۆکرا.


بۆچی گرنگە: هەرێمی کوردستان ئیمارات پەیوەندییەکی بەهێزی ئابووری و گەشتیاری و بازرگانییان پێکەوە هەیە، ئەم سەردانە هۆکارێکە بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: