سیروان بارزانی: جموجۆڵی داعش بەردەوامە

شەیری بکە لە:
سیروان بارزانی: جموجۆڵی داعش بەردەوامە

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری شەشی پێشمەرگە

ئاڤا نیوز 

 

سەرپەرشتیاری میحوەری شەشی پێشمەرگە ڕایدەگەیێنێت، جموجۆڵی داعش بەردوامە و هێزەکانی پێشمەرگەش هەموو کات لە ئامادەباشی تەواو دان.

 

بۆچی گرنگە: ماوەیەکە جموجۆڵەکانی داعش زیادی کردووە، بە تایبەت لەم چەند هەفتەی ڕابردوو چەند جارێک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای عێراق و زیانی گیانیان بە هێزەکان گەیاندووە.

 

لێدوانی فەرمی: سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری شەشی پێشمەرگە "گوێڕ - مەخموور"، بە کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: جموجۆڵەکانی داعش بەردەوامە، بەڵام چالاکیی سەربازییان کەمترە، بوونیان هەیە و لە ناوچەکەش دەبینرێن، لە بەرامبەردا پێشمەرگەش هەموو کاتێک لە ئامادەباشی تەواو دایە و هەماهەنگییەکی زۆر باشیشمان لەگەڵ حکومەتی عێراقی هەیە".

 

زانیاریی زیاتر: لەبارەی هاوکارییەکانی وڵاتانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، سیروان بارزانی ڕایگەیاند: "هاوکارییەکانی وڵاتانی هاوپەیمان بەردەوامە، ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی بە وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێت".

 

ئەمەش بزانە: دوو سەرچاوەی ئەمنیی بە ئاژانسی "رۆیتەرز"یان ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەیەکی نێوان پارێزگاکانی دیالە و سەلاحەدین، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی عێراق تەقییەوە، بەهۆیەوە سەربازێک کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون. دواتر داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەم هێرشەدا ڕاگەیاند.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان